مێژوی ئەمڕۆ 3/10

- لە رۆژى 3/10/1804 ئالان کاردیک (Allan Kardec)، فەیلەسوف و نوسەر و وەرگێڕى فەڕەنسى لە شارى لیۆن لەدایکبووە، لە رۆژى 31/3/1869 لە تەمەنى (64) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1867 پییر بۆنارد (Pierre Bonnard)، وێنەکێشى فەڕەنسى لەدایکبووە، لە رۆژى 23/1/1947 لەتەمەنى (80) ساڵى لە شارى لى کانیت کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1886 ئالان فۆرنییە (Alain-Fournier)، نوسەرى فەڕەنسى لەدایکبووە، لە رۆژى 22/9/1914 لە تەمەنى (27) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1896 ویلیام مۆریس (William Morris)، شاعیر و نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/3/1834 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1897 لویس ئارگۆن (Louis Aragon)، شاعیرى فەڕەسنى لە شارى نوى سورسین لەدایکبووە، لە رۆژى 24/12/1982 لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1925 گۆر فیدال (Gore Vidal)، نوسەرى ئەمەریکى لەدایکبووە، لە رۆژى 31/7/2012 لە تەمەنى (86) ساڵى بەنەخۆشى لە هۆلیود هیلز کۆ   چى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1946 محەمەد حەسەن دهلاوى، ئەکتەرى کوێتى لە رۆژهەڵاتى کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 23/9/2016 لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 2014 کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1954 ستیفى راى فۆگن، گۆرانیبێژ و موزیکژەنى ئەمەریکى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 27/8/1990 لە تەمەنى (35) ساڵى بە روادوى ئۆتۆمبێل لەشارى ئیست ترۆى لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، ئامێرى گیتارى ژەنیوە،

- لە رۆژى 3/10/1964 کلایف ئۆین (Clive Owen)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى کۆفنترى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1969 گوین ستیفانى (Gwen Stefani)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى فۆلرتۆن لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1973 ریتچار ئیان کۆکس، ئەکتەرى هیندى لە شارى سانت ئەساف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 3/10/1973 نیف کامبل (Neve Campbell)، ئەکتەرى کەندى لە کەندا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1973 لێنا هیدى (Lena Headey)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى برۆمدا لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1975 تاڵب کویلى (Talib Kweli)، گۆرانیبێژى راپى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1997 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1976 شون ویلیام سکۆت (Seann William Scott)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کوتج گروف لە ئەمەریکا لە دایکبووە،

- لە رۆژى 3/10/1984 ئەشلى سیمبسۆن (Ashlee Simpson-Wentz)، گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1984 یون ئاون هاى (yoon Eun Hye)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى کۆریاى باشوور لە شارى سۆل لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/1987 جان ئەنویە ( Jean Anouilh)، نوسەرى فەڕەنسى لە تەمەنى (77) ساڵى لەشارى لۆزان لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/6/1910 لە شارى بۆردۆ لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 8/5/1988 محەمەد مسلم، ئه‌کته‌ری کوێتى لە کوێت لەدایکبووە، لە ساڵى 2009 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 3/10/2019 پ. د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ، نوسەر و مامۆستاى زانکۆ لە تەمەنی (85) ساڵیدا  لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایکبوە و لەلای باوکى لە مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە خوێندویەتی، لە ساڵى 1939 وەک خوێندکارى گوێگر لە خوێندنگا وەرگیراوە، لەسەر پێشنیاری مستەفای سەفوەت لە بەغدا دەچێتە کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبونی بەکاری سیاسییەوە لەساڵی یەکەمدا لە کۆلێژەکە دەردەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لە ساڵی 1951 لە خانەی مامۆستایان لە بەغدا وەرگیراوە، لە ساڵی 1952 بەشداری ڕاپەڕینی ئەو ساڵەى لە شاری بەغداد کردووە و بریندار بوە و دواتر لە کۆلێژ دەرکراوە، بەهۆى خراپی موتەسەریفی سلێمانی عیراقی بەجێهێشتوە و چووتە شام و لەوێ لە کۆلێژی ئاداب درێژەی بە خوێندن داوە، لەسەردەمى عەبدولکەریم قاسم لەگەڵ ژماریەک خوێندکارى دیکە لەسەر ئەرکی دەوڵەت چوەتە سۆڤیەت و لە رۆژى 24/6/1963 پلەی دکتورای وەرگرتوە، لە ساڵی 1992 بوە ئەندام لە یەکەم خولی پەرلەمانی باشوری کوردستان لەسەر لیستی یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، - یەکێک بووە لە دامەزرێنەکانی یەکێتیی نوسەرانی کورد، نزیکەی (90) کتێبی لە بوارەکانی ئەدب و زمان و بوارە جۆراو جۆرەکانی دیکە نوسیوە.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو