مێژوی ئەمڕۆ 5/10

- لە رۆژى 5/10/1713 دنیس دیدرۆ، فەیلەسوفى فەڕەنسى لە دایکبووە، لە رۆژى 31/7/1784 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1945 سامیە شوکرى، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1964 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1951 کارین ئەلین ( Karen Allen)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە، ، لە ساڵى 1978 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1952 کلیف بارکر، رۆماننوس و نوسەر و ئەکتەر و شێوەکارى ئینگلیزى لە شارى لیڤەرپول لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/1957 بیرنى ماک (Bernie Mac)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 9/8/2008 لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى شیکاگۆ بەنەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1977 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1967 گاى پێرس (Guy Pearce)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى کامبریجشیر لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1975 کیت وینسلیت (Kate Winslet)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە ریدنگ لە شارى بریکسیر لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 دەستى بە کارى هونەرى کردووە، لە فیلمى تایتانیک زیاتر بەناوبانگ بوو کە رۆڵى سەرەکى تیادا بینى، تاکو ئێستاکە (5) جار کاندید کراوە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ئۆسکار، لە ساڵى 1995 خەڵاتى باشترین ئەکتەرى ساڵى بردۆتەوە.

- لە رۆژى 5/10/1976 بوشرا (بوشرا ئەحمەد رەزە)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 دەستى بە کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1979 ماهر عەسام، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 17/6/2018 لە تەمەنى (39) ساڵى بەهۆى نەخۆشى لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/1982 محەمەد کەحلاوى (محەمەد مورسى عەبدول لەتیف)، ئەکتەر و ئاوازدانەرى میسرى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/10/1912 لە شارى شەرقیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/1997 مارى باى باى (بەهیجە محەمەد عەلى)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (80) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/7/1917 لەدایکبووە، لە ساڵى 1948 تاکو ساڵى 1997 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/2003 بەکر شدى، ئەکتەرى سعودى لە تەمەنى (44) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/1/1959 لە بەقیق لە سعودیە لەدایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2003 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 5/10/2010 برنارد کلافیل (Bernard Clavel)، نوسەر و رۆژنامەنوسى فەڕەنسى لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1923 لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/2015 چانتال ئەکرمان (Chantal Akerman)، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەرى فەڕەنسى بەلجیکى لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/6/1950 لە شارى برۆکسل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/10/2015 هینینگ مانکل، رۆماننوس و نوسەرى شانۆى سویدى لە تەمەنى (67) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى گۆتنبەرگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/2/1948 لە شارى ستۆکهۆڵم لە سوید لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو