لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، دنیس دیدرۆ، فەیلەسوفى فەڕەنسى لە دایکبوو

- لە رۆژى 5/10/1713 دنیس دیدرۆ، فەیلەسوفى فەڕەنسى لە (لانجیر) لە دایکبووە.

- ناوبانگی بە یەکێک لە گەورە پیاوەکان دەرکردبوو لە نێو بیرمەند و فەیلەسووفە گەورەکانی سەردەمی رووناکی.

- لە لای گرنگ نەبوە ناوی یەکەمی خۆی بەکار بهێنێت لەگەڵ ئەوەشدا دیدرۆ (سەرۆکی زانست) بووە کە رۆسۆ سەری دانواندووە لە ئاست زانستی ئەودا.

- (10) ساڵ لە زانکۆی مەسیحیەت خوێندوویەتی، فێری نووسین و خوێندنی لاتینی کلاسیکی بووە هەروەها فێرە ئەدەبی رۆمانی بووە، بەلام بە گشتی بنەماڵکەی هەموویان روویان لە قەشەیی کردووە، براکەشی بەهان شێوە هەر کەنیسەیی بووە.

- لە ساڵى 1728 شوێنی لەدایک بوونی خۆی بە جێ‌ دێلێ‌ و چووەتە شارى پاریس.

- لە ساڵى 1733 بڕوانامەى ماستەرى بەدەستهێناوە لە بوارى ئەدەب لە زانکۆى پاریس.

- بەهۆى فێربونى زمانى ئینگلیزى کارى وەرگێڕانى کردووە.

- لە ساڵى 1742 مێژووى یۆنانى وەرەگێڕاوەتە سەر زمانى فەڕەسنى.

- لە تەمەنــی ســی و چــوار ســاڵیدا بەبێ ئاگادارى دایک و باوکى هاوســەرگیری کردووە.

- لە ساڵی 1747 دا ئەو وتارە وەرگێڕاوانە و لەگەڵ هەندێک بابەتی تر لە کتێبێکدا کۆکردەوە بە ناوی (ئاراستە) لە سایکلۆپیدیای خۆی بڵاویکردەوە.

- بە وردی کاری لەسەر دانانی ئەم بەڵگە ئەدەبیی و زانستیانە کردووە.

- لە ساڵی 1762 چۆتە (ئەکادیمیای شاهانەیی بۆ زانست و ئەدەبی پاک)  لە بەرلین.

- بەهــۆی ئــەوەی لــە ناوەنــدە ئەدەبــی و فەلســەفییەکاندا نــاوی دەهــات و باســدەکرا، پۆلیــس ســاڵێک زیاتر چاودێریـی کردوەو  ڕاپۆرتـی لـە بارەیـەوە لەسەرى نوسیوە. تەنانەت یەکێــک لــە دراوســێکانی لاى قەشــەی کڵێســای گەڕەکەکەیــان خەبــەری لێــدەدات و ئەویــش ڕاپۆرتێکــی دور و درێــژی لەســەر دەنووســێت و دەینێرێــت بــۆ پلەدارێکــی پۆلیــس و تێیــدا هاتــووە کــە: "دیــدرۆ کەســێکی زۆر مەترســیدارە و بــە ڕق و کینــەوە بــاس لــە ئاییــن دەکات".

- تــا ئەوکاتــەى زیندانى کرا، تەنهــا (3) کتێبـی بڵاوکردبویەوە، کە یەکێکیانـی بــە هەندێــک دەســتکارییەوە لـە ئینگلیزییــەوە وەرگێڕابــوو.

- ســاڵی 1745 چــوارەمین کتێبــی بەناوى (پەیامێــک دەربــارەی زەیــن کوێــران) بڵاوکردەوە، کە لەشارى لە ئەمســردام چاپـیکردبوو و وەک زۆربــەی کتێبەکانــی ئــەو ســەردەمە بەنهێنى هێنرابویەوە بۆ نــاو فەڕەنســا، هەر ئەمەش بووە هۆى زیندانیکردنــی.

- لە رۆژى 24/1/1749 لەپاریس لەماڵەکەى خۆیدا بە فەرمانێکــی شــاهانە کــە لەلایەن خــودی لویســی پازدەهەمــەوە واژۆکرابــوو دەستگیر دەکرێت، بەبیانوى گەڕان لەماڵەکەیدا بۆ دۆزینەوەى ئــەو دەستنووســانەی دژی )دەوڵــەت و ئاییــن و ئــاکاری باشــن( نوسیویەتى، ئەگەرچى هیچیان دەستناکەوێت، بەڵام هەر دەستگیرى دەکەن.

- لەزینداندا هانــاى بــۆ باوکــی بــرد تــا لــەڕووی مادییــەوە هاوکارى بــکات و ئــاگای لــە ژن و منداڵەکــەی بێــت، بــەڵام باوکــی بــە نامەیەکـی زبـر و تونـد وەڵامـی دەداتـەوە و پێیدەڵێــت: "نامەکەتــم بەدەســت گەیشــت کــە تیایــدا بــاس لــە مەســەلەی دەسـگیرکردنەکەت و بارودۆخی ناهەمواری خــۆت دەکەیــت. تــەواو دڵگرانــم بــەوە، بــەڵام پێموایــە هۆکارگەلێکــی تــر بۆتــە باعیسـی گرتنەکـەت، جیـاواز لەوەی باسـت کــردووە. کــوڕی خــۆم گــەر خــوای گــەورە هەنـدێ بەهـرەی پێبەخشـیبیت، ئـەوا ئەوە لەپێنـاو ئـەوەدا نییـە ئایینـە پیرۆزەکەمانـی پــێ ئالۆز بکەیــت. ئاخــۆ ئــەوە ڕاســتە تــۆ نووســەری ئــەو کتێبــە ناقۆڵانەیــت کــە دەدرێتـە پاڵـت؟ هیـوادارم تۆبـە بکەیـت و بگەڕێیتــەوە ســەر ڕێگــەی ڕاســت".

- لە ساڵانی (1765-1766) ئینسایکلۆپیدیای دیدرۆ دەنوسێت، کە کارو چالاکیە هەمەجۆرەکانی لە خۆگرتووە.

- کۆتاییەکانى تەمەنى بەهۆى نەخۆشیەوە بۆى زۆر گران دەبێت.

- لە رۆژى 31/7/1784 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو