داهاتەکەى بۆ منداڵانە، پێشانگایەکی هونەری دەکرێتەوە

رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەشتەمین پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەکاری و ئیشی دەست بۆ بەرهەمی منداڵانی سودمەندی پڕۆژە پەروەردەییە درێژخایەنەکانی کردەوە.
کاژێر (10)ى بەیانی رۆژى دووشەممە 7/10/2019 لە هۆڵی نیشتمانی ئەمنە سورەکە، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەشتەمین پێشانگەی ساڵانەی هونەری شێوەکاری و ئیشی دەست بۆ بەرهەمی منداڵانی سودمەندی پڕۆژە پەروەردەییە درێژخایەنەکانی کردەوە و بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت، رۆژنە تا کاژێر (5)ى ئێوارە بەڕووى مێواناندا کراویە، داهاتى پێشانگاکەش بۆ (پاراستن و تەندروستی و پەروەردە)ى هەموو منداڵێکە.


ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو