ژنە ئەکتەرێکى ئەمەریکى کۆچى دوایى کرد

رۆژى هەینى 4/10/2019 دایاهان کارۆڵ ( Diahann Carroll)، ئەکتەر و گرانیبێژ و مۆدیلى ئەمەریکى کە لەبنەڕەندا ئەفریقییە لە تەمەنى (84) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.
سوزان کاى رۆژنامەنووس و دەرهێنەر کە کچى دایاهانە بە کەناڵى (سى ئێن ئێن)ى ئەمەریکى راگەیاند: دایکى ماوەى چەند ساڵێکە بەدەست شێرپەنجەى مەمکەوە دەناڵێنێت و هەر ئەوەش هۆکارى مردنەکەى بووە.
دایاهان کارۆڵ لە چەند دێرێکدا:
لە رۆژى 17/7/1935 لە گەڕەکى برۆنکسى شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.
لە ساڵى 1974 پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنى خەڵاتى ئۆسکار، بەڵام نەیتوانى خەڵاتەکە بەدەستبهێت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنى چەندبن خەڵاتە لە بوارەکانى فیلم و شانۆدا.
لە رۆژى 4/10/2019 دواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک لە تەمەنى (84) ساڵى بەهەمان نەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو