هونه‌رمه‌ندێکى کورد لە چاوەڕوانى سزاى له‌سێداره‌دانە

موحسین مه‌ست پوور ناسراوه‌به‌ موحسین لوڕستانی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستگیر کرابوو، به‌ تۆمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی دژایه‌تی کردنی ئێران ئه‌گه‌ر زۆره‌ سزاى له‌سێداره‌دان له‌دژى ده‌ربکرێت.

به‌شی فارسی که‌ناڵى (بی بی سی) له‌ زاری حازم حسه‌ینی، پارێزه‌ری موحسین لوڕستانی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابوردوودا دادگای ئێران هۆکاری ده‌ستگیرکردنى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کورده‌ی به‌ستبووه‌وه‌به‌ دژایه‌تی حکومه‌ت، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته‌ گۆڕدرا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی"به‌دڕه‌وشتی" و سزای ئه‌و تۆمه‌ته‌ له‌ یاسای ئێراندا، له‌ سێداره‌دانه‌.

حسه‌ینی ده‌شڵێت:" موحسین هیچ چه‌شنه‌ گه‌نده‌ڵی یان به‌دڕه‌وشتییه‌کی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشى له‌سه‌ر نییه‌ که‌ تاوانى له‌وجۆره‌ى ئه‌نجامدابێت و سه‌پاندنی ئه‌و تۆمه‌ته‌ نادادپه‌روه‌رانه‌".

لەلایەکى دیکەوە پارێزەرەکەى بە ئاژانسی دۆچەڤێلای ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، کە حکومەت سکاڵاکەی جوڵاندوە و هیچ کەسێک سکاڵای لەسەر تۆمار نەکردووە.

ڕوونیشیکردوەتەوە لامان سەیرە کە تۆمەتێکی لەو شێوەیە ئاڕاستەی موحسین کراوە، چونکە نە سکاڵاکار دیارە، نە تۆمەتێکی ڕوون دیارە، تا بەو مادەیە دادگایی بکرێت.

موحسین مه‌ست پوور لەچەند دێرێکدا:

- ناسراوه‌به‌ موحسین لوڕستانی.

- لە ساڵى 1979 لە دایکبووە.

- هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانە

- خەڵکى شارى کەرمانشانى رۆژهەڵاتى کوردستانە.

- یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانى ئێران.

- بە ستایڵى پۆپ گۆرانى دەڵێت.

- له‌زۆربه‌ی گۆرانییه‌کانی باس له‌زیندان و له‌سێداره‌دان ده‌کات.

- تاکو ئێستاکە چەندین گۆرانى تۆمارکراوى هەیە.

- لە رۆژى 3/10/2019 میدیاکانى ئێران هەواڵى دەستگیرکردنیان بڵاوکردۆتەوە.

- پارێزەرەکەى هۆکارى دەستگیرکردنەکەى بۆ چاتە تایبەتەکانى دەگەڕێنێتەوە.

- دادگای ئینقلابی شاری تاران تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فەساد لەسەر زەوی بۆ دیاریکردووە، ئەو مادەیە دەکرێت تا سزای لە سێدارەدان بڕوات

- مێدیاکانى ئێران ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو تۆمەتەى بۆى دانراوە، سزاکەى لەسێدارەدانە.

- بەشێکى زۆرى چالاکوانان و نوسەران و رۆژنامەنووسان و بەکارهێنەرانى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تی پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیووه.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو