شیرین بوو بە 38 ساڵ

لە رۆژى 8/10/1980 شیرین عەبدولوەهاب، ژنە گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

بەهۆى گۆرانى وتنەوە چەند جارێک روبەڕوى کێشە بۆتەوە، دادگایەکی میسر سزای پێبژاردنی (10) هەزار جونەیهی میسری (زیاتر لە 550 دۆلار) و زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ، بەسەریدا سەپاندووە، ئەویش بەهۆى ئەوە لە میانی ئاهەنگێکدا لە شاریقە لە ئیمارات ئىنجامى دابوو، لە وەڵامی داوای هەوادارێکی بۆ گوتنی گۆرانیی ما شربتش من نیلها (لە ئاوی نیلم نەخواردووەتەوە)، ئەویش بە گاڵتەوە پێی گوتووە ئاوی نیل مەخۆرەوە، تووشی نەخۆشیی دەبی و ئاو کانزایی بخۆرەوە، دادگای میسر ئەو لێدوانەی ئەو هونەرمەنەی بە (بێڕێزیکردن) بە ناوبانگی دەوڵەت تۆمەتبار کردووە و بەو هۆیەوەش ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندووە.

پێشترئاشکرایکرد بوو، کە چەندین جار سەردانی پزیشکی دەروونی کردووە، ئەوەش بەهۆی چەند کێشەیەکەوە، هەربۆیەش چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنیداوە. لەبەرنامەی (تخاریف)ی کەناڵی (MBC) ئەو زانیارییانەی ئاشکراکردووە و باسی لەوەش کردووە، ئەو پزیشکەی سەردانی کردووە، ئەمریکی بووە و بەو هۆیەشەوە چارەسەری وەرگرتووە و بەردەوام هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی خۆی بکات.

سەبارەت بە رەخەش وتویەتى: "گوێ لەڕەخنەی بونیادنەر دەگرم و لەزۆر کاتدا پێڕەوی دەکەم، ئەمەش زیاتر هانم دەدات بۆ بەردەوام بوون و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر، لەهەمان کات گوێ لەو ڕەخنە بێ بنەمایە ناگرم کە دوورە لەڕاستی".


ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو