بەیانى، ساڵیادى ئەردەڵان بەکر دەکرێتەوە

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 10/10/2019 کاژێر (3:30)ى ئێوارە  لە گەلەری ئورفە، لە ساڵیادی هونەرمەندى کورد (ئەردەڵان بەکر) بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، یادێکی شایستە بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو  بکاتەوە.

 ئەردەڵان بەکر لە چەند دێرێکدا:

- هونەرمەندێکى کوردە.

- لە رۆژى 25/9/1967 لە گەڕەکى خانەقاى شارى هەولێر لەدایکبووە.

- تاکو پۆلى سێیەمى ناوەندی خۆیندووە.

- 25 ساڵ کارى هونەرى ئەنجامداوە.

- لە پاڵ کارى هونەرى وەرزشکارێکی بەتوانا بووە.

- لە تەمەنی منداڵیدا حەزو خولیای هونەری هە بووە.

- لە ساڵى 1985 لە تەمەنى (18) ساڵیدا دەبێتە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەتیپی (86) ی بەرانەیەتی.

- لە ساڵی 1986 یەکەم بەرهەمى خۆی بڵاوکردۆتەوە.

- لە ساڵی 1988لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفالییش لەناو رێکخستنەکانی یەکێتی دەست بەخەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر.

- لە راپەڕینى ساڵى 1991 سەرپەرشتی هێزیک دەکات بۆ چەند گەرەکێکى شارى هەولێر.

- لە کۆڕەوی 1991 کوردستان بە جێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید.

- لە ساڵی 1993 لە وڵاتی سوید یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە.

- لە رۆژی 10/10/2009 لە تەمەنى (42) بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکھۆڵم کۆچی دوایی کردووە.

- لە رۆژى 14/10/2009 تەرمەکەی گەییشتەوە شارى هەولێر.

- لە رۆژی 15/10/2009 لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردراوە.

- لە ڕۆژی 6/3/2014 لە پارکی منارە لە شارى هەولێر پەردە لەسەر پەیکەرەکە لادراوە.

- لە رۆژى 10/10/2019 )، بەڕێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى هونەرى سلێمانى، لە شارى سلێمانى بە ناونیشانى (یادێک بۆ ئەردەلان بەکر مەراسیمێکى تایبەتى بۆ ساڵڕۆژى کۆچى دوایى رێکخستووە.

خاوەنی چەند ئەلبومێکى گۆرانیە لەوانە:

- کچی گاور، 1997.

- بەینۆ، 1998.

- ھەورامان، 2000.

- زۆر دەترسم، 2003.

- خەونێک بوو، 2007.


ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو