پانێلی رۆڵی ئاین لە پەروەردەو پەیامی ناتوندوتیژیدا بەڕێوەدەچێت

وا بڕیارە رۆژى هەینى 11/10/2019 کاژێر (10)ى بەیانى لەناوەندى رێکخراوە دیموکراتییەکانى سۆران بازنەکانی پلاتفۆرمی دابڕان، پانێلیک بە ناونیشانی (رۆڵی ئاین لە پەروەردەو پەیامی ناتوندوتیژیدا) لە شارۆچکەی سۆران رێکبخات.
لە پانێلەکەدا چوار مامۆستای زانکۆ بەشداری دەکەن و بابەتەکانیان لەو چوارچیوەیەدا دەخەنەڕوو.
پانێڵەکانیش بەم شێوەیەن:
د. هێمن عەزیز: ئاماژەکانى پەروەردەى هاوچەرخ لە نێوان کلتور و کارتۆگرافیاى گۆرانکارى نوێ
م. عومەر عەلى: رۆڵى کەلتورى ئاینى و خێزان لە فەلسەفەى ناتوندوتیژیدا
م. بەهمەن تاهر نەریمان: گرنگى رۆشنبیرى ئایینى لەناو سیستەمى پەروەردەدا
م. ماجید خەلیل: ئەزموونە مێژووییەکانى ناتوندوتیژى لە گوتارى ئاینیدا


ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو