هەڵوێست کۆنسێرتەکانی دواخست

هاوهەڵوێستى بۆ رۆژاواى کوردستان، سەرجەم چین و توێژىکانى گرتۆتەوە، بەشێکى زۆرى چالاکییە هونەرییەکانى لەهەرێمى کوردستان تەنانەت لە بەشەکانى دیکە و تاراوگەش لەلایەن کوردەکانەوە بۆ کاتێکى نادیار دواخران، لە رونکردنەوەیەکدا میترۆنۆم پڕۆدەکشن کە کۆنسێرتەکانی هونەرمەند هەڵوێست بەڕێوەدەبات، لە روونکرنەوەیەکدا دواخستنی کۆنسێرتەکانی بەهۆی بارودۆخی رۆژئاواوە دواخستووە و لە بەشێکى رونکردنەوەکەدا هاتووە: " بە راوێژ لەگەڵ کۆمپانیا ھاوبەشەکانمان لەکاتێکدا زۆربەی تکتەکان فرۆشراوە و تەواوی ئامادەکاریەکان کۆتاییان پێ ھاتوە، بەڵام بەھۆی ئەم نەھامەتی و بارگرانیەوە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆنسێرتەکانمان لە کەرکوک و ھەولێر، ئەو بەڕێزانەی تکتیان کڕیوە دەتوانن بیگەڕێننەوە ھەمان ناوەندی فرۆشتن و پارەکانیان وەربگرنەوە".

دەقی روونکردنەوەکە...
رونکردنەوەیەک لە مێترۆنۆم پرۆدەکشنەوە
دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە کۆمپانیاکەمان بە ھاوکاری لەگەڵ ئاسیاسێڵ و کەناڵی کوردماکس سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک بۆ ھونەرمەند ( ھەڵوێست محەمەد )، بەڵام تەنھا رۆژێک پێش کۆنسێرتی سلێمانی ھەواڵیکی ناخۆش و جەرگ بڕ ھەموو دنیای گرتەوە کە ھێرشێکی داگیرکاری و ناڕەوابوو بۆ سەر رۆژئاوای نیشتیمان بە شەرمەزاریەوە لەبەر کەمی کاتەکە و چاوەڕوانی میوانانمان نەمان توانی کۆنسێرتەکە بوەستێنین ئەنجامماندا، بەڵام بەتەواوی تایبەتمان کرد بە رۆژئاوا و تەواو ھاوخەمی خوشک و براو کەسوکارمان بووین لەو نەھامەتی و لەشکرکێشییە.
بەڵام ئێستا کە ھەفتەیەکی ماوە بۆ کۆنسێرتی ھەولێر و کەرکوک بە راوێژ لەگەڵ کۆمپانیا ھاوبەشەکانمان لەکاتێکدا زۆربەی تکتەکان فرۆشراوە و تەواوی ئامادەکاریەکان کۆتاییان پێ ھاتوە، بەڵام بەھۆی ئەم نەھامەتی و بارگرانیەوە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆنسێرتەکانمان لە کەرکوک و ھەولێر، ئەو بەڕێزانەی تکتیان کڕیوە دەتوانن بیگەڕێننەوە ھەمان ناوەندی فرۆشتن و پارەکانیان وەربگرنەوە.
ئێمە زۆر داوای لێبوردن لەو ھەوادار و ھاوڕێیانەی ھونەرمەند دەکەین کە بەڵێنمان دابوو کارێکی تەواو تایبەت و جیاوازیان بۆ بکەین بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەم بارودۆخەوە نەمان توانی ئەو کارەبکەین، بەڵێن بێت لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە بە زووترین کات کۆنسێرتەکانمان ئەنجام بدەین بە باشترین شێوە، سوپاس بۆ تێگەیشتنتان و لێبوردەیتان.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو