میران عەلى، گۆرانیە نوێکەى دواخست

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەسەر رۆژئاوادا هاتووە، کاتی بڵاوکردنەوەی گۆرانی (داوای نەکەی) دواخست بۆ کاتێکی نادیار.
میران عەلی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە، چۆن بتوانێت دڵخۆشبێت و گۆرانی بڵێت لەکاتێکدا بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان نائارامە، هەربۆیە کاتی بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکە بەناوی (داوای نەکەی) دواخستووە، ئەمە لەکاتێکدا وابڕیابوو گۆرانییەکەی شەوی هەینی بڵاوبکاتەوە.

میران نوسیوویەتی: "رۆژئاوا لەگەڵتین، لەپـشـتتـیـن، لە کاتێکدا خوشک و براکانمان شەھید دەبن و لە ناخۆشیدان چۆن بتوانم گۆرانی بڵێم و دڵخۆشبم، بڵاوکردنەوەی گۆرانی (داوای نەکەی) دواخرا بۆ کاتێکی نادیار".

میران عەلی لە ساڵى 1995 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیە، بە هەردو کلیپی (سلێمانی و خۆشمدەوێی) ناوبانگێکی پەیداکردووە.


ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو