دوو رۆمان بڵاودەکرێنەوە

لە درێژەى کاروچالاکیىکانیدا دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان مەراسیمی بڵاوکردنەوەی رۆمانەکانی (وێرانە ماڵ) و (دڵدارەکەم داعشە) ئەنجامدەدات.

وابڕیارە رۆژى دووشەممە 14/10/2018 کاژێر (3:30) دواى نیوەڕۆ، دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان مەراسیمی بڵاوکردنەوەی هەریەکە لە رۆمانەکانی (وێرانە ماڵ) و (دڵدارەکەم داعشە) بە ئامادەبوونی نووسەر و وەرگێڕی کتێبەکان ئەنجامبدات.

وێرانە ماڵ لە نووسینی (عەبدولقادر سەعید) و رۆمانی دڵدارەکەم داعشە لە وەرگێڕانی (حەسەن یاسین)ە.


ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو