کورتە فیلمی مردن نمایش دەکرێت

بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی (مردن) کۆتایهات و بڕیارە لە ڤێستیڤاڵی ( Rwanga awards ) نمایش بکرێت و دەرهێنەری فیلمەکە ڕونکردنەوە دەدات.

یاداشت یوسف دەرهێنەری کورتە فیلمی (مردن) بە پرس میدیای راگەیاندووە: "ئەم بەرهەمەی کە بەرهەممان هێناوە بەرهەمی چەندین گەنجی بەتوانای خۆبەخشی خاوەن ڕۆحێتی ھونەری سلێمانیە و کورتە چیرۆکێکە و بڕیارە  ڤێستیڤاڵی ( Rwanga awards ) نمایش بکرێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو فیلمی مردن ھەموو کارەکانی تەواو بووە و دوای ئەوەی لە  ڤێستیڤاڵی ( Rwanga awards ) نمایش دەکرێت دواتر لە شارەکانی کوردستان نمایشی دەکەین.

یاداشت وتیشی "ئەگەر چی ماوەیەکی کەممان لە بەردەست بووە بەڵام هەوڵمانداوە کە بەرهەمێک بەرهەم بهێنیبن کە جێگەی ڕەزامەندی هەموو  بینەر بێت.


ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو