مەروان حەمەخورشید بانگهێشتنامەی کۆنسێرتێکی گەورەی تورکیای رەتکردەوە

تا دێت ناڕەزاییەکانى بەرامبەر لەشکرکێشى تورکیا لە زیادبوونەوە، لە دواهەمین کاردانەوەش هونەرمەندى کورد مەراون حەمەخورشید بانگهێشتنامەى کۆنسێرتێکى گەورەى تورکیاى رەتکردەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ یەکشەممە، 13/10/2019 لە پەیجی تایبەتی خۆیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە لەبەرامبەر داگیرکاری پارچەکەی تری وڵات بانگھێشتی کۆنسێرتی گەورە لە تورکیا رەتدەکەمەوە و ھاوخەمی بۆ براو و خوشکانی کوردی ڕۆژئاوا دەربڕیووە و بڕیاریداوە بەشداری ئەو کۆنسێرتەی تورکیا نەکات.

 

مەروان وەک ھاوسۆزی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەڵێ:

" دەنگ و سۆزم بۆ ئێوەیە

ناڵەی دەفم بۆ شیوەن و ژینی پڕ ناسۆی ئێوەیە

ھاوارم ھاواری ژین و فرمێسکی چاوی ئێوەیە

لە ھەرجێیەک ئازار بدرێین ئاھ و فوغانمان وەک یەکە

گریەی دڵمان بۆ وەتەنی بێ ساحێبمان

بۆ ئەوان و شەھیدان و خۆمان و ھەموو ئێوەیە ..".


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو