یوسرا لە فیلمێکی نوێدا

یوسرا، ژنە سینەماکار و ئەستێرەی سینەمای میسری، لەفیلمێکی نوێدا بەشداریی دەکات بەناوی (صاحب المقام).

فیلمەکە لە دەرهێنانی (محەمەد ئەلعەدل)ە، جگە لەیوسرا چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن لەوانە: (ئەسر یاسین، ئامینە خەلیل، بەیومی فوئاد، ریهام عەبدولغەفور، نەسرین ئەمین) و چەندین ئەکتەری تر.

یوسرا لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: سیفین محەمەد حافز نەسیم

لە رۆژى 10/3/1955 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (64) ساڵە.

لە ساڵى 1973 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئیچستاکە بەردەوامە لەکارى هونەرى.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو