نه‌ریمان بابان کۆنسێرته‌کانی دواخست

هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان وه‌ک هاوخه‌مییه‌ک بۆ کوردی رۆژئاوای کوردستان، ئه‌و دوو کۆنسێرته‌ی که‌ بڕیاربوو له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجامی بدات، دوایده‌خات.

نه‌ریمان بابان له‌ ئه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: "وەک بڕیار بوو لە مانگی 11/2019 دوو کۆنسێرتی گەورە لەشاری سلێمانی و هەولێری پایتەخت ساز بکەین، بەڵام وەک هاوخەمیەک بۆ ئەو کارەساتەی کە تورکی دڵ پڕ لە قین بەسەر گەلەکەمانی هێناوە لەم کاتەدا بە پێویستی ئەزانین کە کۆنسێرتەکان دوا بخەین".

 نوسیویشیه‌تی: "لە ئێستادا ئێمە ئەرکی گرنگترمان لە سەر شانە ئەویش کۆمەک کردنی پارچەکەی تری جەستەی کوردوستانی بەشکراوە .سەرکەووتن هەربۆ کوردی نەبەردو ئازایە خودامان لە پشت بێت".

 

نەریمان بابان لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: نەریمان محەمەد عارف

- لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

- لە ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە.

- لە ساڵی ١٩٩٥ چووەتە ھەندەران و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.

- لەهەندەران توانیەیەتی پەرە بەکارە هونەرییەکانی بدات و چەند ئەلبومێکى گۆرانی بڵاوبکاتەوە.

- چەندین بەرھەمی ھونەریی تۆمارکراوی ھەیە.

- زۆرینەی ئاواز و تێکستی گۆرانییەکانی خۆی دایناون.

- چەندین گۆرانیبێژی تر ئاواز و تێکستەکانیان کردووە بە گۆرانی.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو