ئه‌یوب عه‌لی له‌به‌رنامه‌یه‌کی یۆنانی گۆرانی کوردی ده‌ڵێت

هونەرمەند ئەیوب عەلی لە یەکێک لە بەناوبانگترین و پڕ بینەرترین پرۆگرامە هونەرییەکانی وڵاتی یۆنان گۆرانی کوردی دەڵێت.

سەبارەت بە بەشداریکردنیشی لەو بەرنامەیەدا هونەرمەند ئەیوب عەلی ئەمڕۆ لەپۆستێکدا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی: "شانازیەکی مەزنە بۆ من کە بتوانم بەشداربم لە زیاتر ناساندنی ھونەر و کەلتوری کورد بە گەلانی جیهان".

هەروەها نوسیویەتى: "رەنگە دوژمنانمان بتوانن خاکمان داگیربکەن، نەخشەی وڵاتمان بشێوێنن، بەڵام ھونەر و کەلتوری گەلەکەمان بە ھیچ ھێزێک داگیر ناکرێت و ناشێوێنرێت".


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو