Twezhyanway_mydyayiy.jpg

کتێبى توێژینەوەی میدیایی بڵاوکرایەوە

لە چەند رۆژى رابردوودا رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» یەکەمین چاپکراوی خۆی بەناوی (توێژینەوەی میدیایی) چاپ و بڵاوکردەوە.

بەرگی یەکەمی ئەم بەرھەمە نوێییە لە (10) توێژینەوەی نوێی ئەکادیمی و میدیایی پێکهاتووە کە بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکی، لەلایەن توێژەرانی زانکۆکانەوە ئامادەکراون و لەدووتوێی ئەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە. ناونیشانی هەندێ لەتوێژینەوەکانی ئەم بەرگە؛ بریتین لە مافی بەدەستھێنانی زانیاریی لەھەرێمی کوردستاندا، رۆڵی کامێرا لە فلمی دۆکۆمێنتارییدا، رۆڵی تەلەڤزیۆنە کوردییەکان لەپەرەپێدانی رێنووسی کوردیدا، رۆڵی ماسمیدیا لە بەرهەمهێنانی واتای کۆمەڵایەتیدا، رۆژنامەنووسی لۆکاڵی لە باشووری کوردستان، پێگەی ژن لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا.

ئەم بەرھەمە لە کۆکردنەوەی، (پ. ی. د. یەحیا عومەر رێشاوی) و بڵاوکردنەوەی ناوەندی سارایە.

وابڕیارە لە رۆژانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لەسلێمانیی بەشدارى پێبکرێت و لەوێش بڵاوبکرێتەوە.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە