Azadyn_mstafa.jpg

چلەى ماتەمنینى بۆ د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ ئەنجامدەدرێت

وا بڕیارە رۆژى هەینى 15/11/2019 کاژێر (3)ى دواى نیوەڕۆ لە هۆڵى هۆتێل گراند میلینیۆم لە شارى جوانى شارى سڵمانى چلەى ماتەمبنى بۆ (پ. د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ) ئەنجام بدرێت.

د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ، بەرەبەیانی رۆژى پێنجشەممە 3/10/2019 لە تەمەنی 85 ساڵیدا  لە شارى سلێمانى کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری سلێمانی لەدایکبوە، لەسەر پێشنیاری مستەفای سەفوەت لە بەغدا دەچێتە کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبونی بەکاری سیاسییەوە لەساڵی یەکەمدا لە کۆلێژەکە دەردەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لە ساڵی 1951 لە خانەی مامۆستایان لە بەغدا وەرگیراوە، لەسەردەمى عەبدولکەریم قاسم لەگەڵ ژماریەک خوێندکارى دیکە لەسەر ئەرکی دەوڵەت چوەتە سۆڤیەت.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر بەشێک لە ژیانى کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە