Sherko_Bekas.jpg

بۆ یەکەمجار دیوانێکى بە فینلەندى بڵاوکرایەوە

لە چەند رۆژى رابردوودا لە فلنەدا لە مەراسیمێکی تایبەتیدا دیوانێکی شیعری شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس بەڕێوەچوو.

دیوانى (پرشنگی خۆر دەستگیر ناکرێ)، کە لەلایەن شاعیر و وەرگێڕ (سۆران زەکی) وەرگێڕداوە بۆ زمانی فینلاندی، بۆیەکەمجار لەمەراسیمێکدا خوێندنەوەى بۆ کراو بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرا، هەروەک چەند شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بەگۆرانی پێشکەشکران و چەند شیعرێکیش بە فینلاندی خوێندرانەوە

دیوانەکە لە (400) لاپەڕە پێکهاتووە و (266) شیعری لەخۆگرتووە.

شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کوورد فایەق بێکەسە و لە 2/5/1940 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ساڵی 1968 یەکەمین کۆمەڵە شیعری بە ناوی تریفەی هەڵبەست بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 1986 روی کردۆتە تاراوگە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بووە، لە ساڵی 1992 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە ساڵی 1998 لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێی نووسەر و رۆشنبیریدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دروست دەکەن و دەبێت بە سەرۆکی ئەو دەزگاکە، بەیەکێک لە شاعیرە نوێخوازەکانی هاوچەرخی کورد دادەنێرت و خاوەنی چەندین دیوانی شیعرییە کە شیعرەکانی بۆ زۆربەی زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراون، خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانییە، لە 4/8/2013 لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، لەسەر وەسێتى خۆى لە شارى سلێمانى و لە ناو پارکى ئازادى نێژراوە.

بۆ زانیارى زیاتر لە سەر ژیانى شێرکۆ بێکەس کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە