Soran.jpg

سۆران، پێشانگایه‌کی کتێب کرایەوە

بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى خوێنەرى ناوچەکە پێشانگایەکى کتێب لە سۆران کرایه‌وه‌.

رۆژى 11/11/2019 له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رۆشنبیری هونه‌ری لە سۆران پێشانگایەکى کتێب له‌لایه‌ن ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه‌ کرایەوە، که‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی گرنگ و جۆراو جۆری له‌خۆ گرتووه‌.

وا بڕیارە پێشانگاکە تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ى هاتوو به‌رده‌وام ‌بێت.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە