zankoy_koya.jpg

رۆژئاواى کوردستان، لە ورۆکشۆپێکى بەشى یاساى زانکۆی کۆیەدا

وا بڕیارە رۆژى چوارشەممە 13/11/2019 کاژێر (10)ى بەیانى لە هۆڵى حاکم ئەمیر حەوێزى لە فەکەڵتى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکانى زانکۆى کۆیە، بەشى یاساى زانکۆى کۆیە وۆرک شوپێکى هاوبەشى نێوان مامۆستایان و خوێندکارانى ئەنجام بدات لە ژێر ناونیشانى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان شڕۆڤەیەکى (یاسایى، جوگرافى و ئابورى).

واش بڕیارە چەندین بابەت پێشکەش بکرێن، بەم شێوەیەى خوارەوە:

دەستێوەردانەکانى تورکیا لە کاروبارى ناوخۆى سوریا لە روانگەى یاساى نێودەوڵەتى، لەلایەن د. رێبوار جەبار پێشکەش دەکرێت.

گرنگى جوگرافیاى رۆژئاوا بۆ ناوچەکە و ئەوروپا لە رووى ئاسایشى ئاوو وزە، لە لایەن د. یادگار کەمال پێشکەش دەکرێت.

بەرپرسیارێتى نێودەوڵەتى تورکیا لە بەکارهێنانى چەکى قەدەغەکراو، لەلایەن مامۆستا ئارەزوو نەستانى پێشکەش دەکرێت.

رۆژئاواى کوردستان لە نێوان چەوساندنەوە و خۆڕاگریدا، لە لایەن خوێندکار شیار ئەحمەد پێشکەش دەکرێت.

بایکۆت وەک پەرچەکردارێک لەبەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانى تورکیا لە رۆژئاوا، لەلایەن خوێندکاران لاوێن دڵشاد پێشکەش دەکرێت.


ئەم بابەتە 229 جار خوێندراوەتەوە