baykot.jpg

هەڵمەتى سەیرنەکردنى دراماى تورکی بەردەوامە

ژمارەیەک چالاکوان و هاووڵاتى کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان هەڵمەتێکى بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ سڕینەوەى سەرجەم ئەو کەناڵانەى فیلم و دراماى تورکى بڵاودەکەنەوە.

لە هەڵمەتەکەدا کە لە تۆڕەکانى کۆمەڵایەتى بڵاودەکرێنەوە، داوا دەکەن نەک بەتەنها بەیاکۆتى کڕینى کەل و پەلى تورکى بکەن، بەڵکو بایکۆتى سەیر کردنى فیلم و دراما تورکییەکان بکەن، هەر بەوەش نەوەستاون داواکارن سەرجەم ئەو کەناڵانە بسڕنەوە کە دراماى تورکى پەخش دەکەن.

ماوەى چەند مانگێکە بەهۆى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، هاوڵاتیانى کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات، هاوکات لەگەڵ هاووڵاتیانى چەندین وڵات بایکۆتى کەل و پەلى تورکیان دەستپێکردووە و تاکو ئێستاکە هەڵمەتەکە بەردەوامە و رۆژ لەدواى رۆژیش فراوانتر دەبێت.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە