Zhanar.jpg

شیعرەکانى ژەنەڕالى پایز، لە خوێندنەوەیەکى درونشیکاریدا بڵاودەکرێتەوە

وا بڕیارە لە رۆژى 30/11/2019 لە چلەى ماتەمینى محەمەد عومەر عوسمانی شاعیر کتێبى ژەنەڕالى پایز، کە خوێندنەوەیەکی دەروونشیکارییە بۆ شیعرەکانى شاعیر بڵاوبکرێتەوە.

کتێبەکە لە نووسینى (عەدنان ساڵەیی) یەو خوێندنەوەیەکی دەروون شیکاریە بۆ شیعرەکانی ژەنڕاڵی پایز، لە رووی پەیوەندی نێوان دەروونناسی و ئەدەب، دەرووناسی و شیعر ڕێبازی دەروونناسی دەق،ژینگەی شارو ڕۆشنبیری شاعیر،ڕاڤەی شیعرەکان لەڕوانگەی ڕەشبینی، گەشبینی، نامۆبوون، خەمۆکی، دڵەڕاوکە، نەرگسیەت، ئیرۆتیک........هتد.

کتێبەکە پێشتر ئامادەکرابوو لە کۆتایى کارەکانى دابوو بەر لەوەى ژەنەڕالى پایز کۆچى دوایى بکات، بەڵام بەهۆى کۆچى دوایى نەیتوانى کتێبەکە بە شاپکراوى ببینێت.


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە