Maykl.jpg

وێنەى هاوشێوەی مایکڵ جاکسۆن بڵاوکرایەوە

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئیسپانیا وێنەى گەنجێکى وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە هاوشێوەى مایکڵ چاکسۆن گۆرانیبێژى بە ناوبانگى ئەمەریکییە.

(سێرجیۆ کۆرتس) ناوی ئەو گەنجە ئیسپانییە، کە شێوەى زۆر لە مایکڵ جاکسۆن دەچێت، نزیکى شێوەکەى گومان و دوو دڵی زۆرى لاى هاووڵاتیان و هەوادارانى جاکسۆن دروستکردووە، بۆیە دەپرسن کە ئایا ئەم گەنجه مایکڵ جاکسۆنه یان نا؟

سەرچاوەکانى هەواڵ ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە پێویستە ئەم گەنجە تاقیکاری DNA ئەنجام بدات بۆ ئەوەی هەموان دڵنیابن، کە ئەمە هاوشێوەى مایکڵە، یاخود مایکڵ زیندووە و هێشتا نەمردووە.

گەنجە ئیسپانیەکە کە (مایکڵ جاکسۆنی زیندوو)ى پێدەوترێت، بە بڵاوکردنەوەى وێنەیەکى خۆى لە تویتەردا، کە داوا لە لاینگرانی دەکات لە کۆنسێرتەکەی لە تایلەندا بەشدارى بەشداری بکەن، ئەمەش ئەوەندەى تر گومانى لاى هاووڵاتیان زیاتر کردووە.

هەر وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ستایل و رەنگی قژی رێک هاوشێوەی مایکڵە.

مایکڵ جاکسۆن، کە ناوى تەواوى: مایکڵ جۆزیف جاکسۆن (Michael Joseph Jackson)ە، لە رۆژى 29/8/1958 لە شارى گارى (ئەندیانا)ى ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی (جاکی) کاتێک تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی (جاکسۆن برازەرس) و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس گۆرانی وتوە و سەمای کردووە، لە رۆژى 25/6/2009 لە تەمەنی (50) ساڵی بەهۆی زۆرخواردنی ئەو دەرمانە پزیشکییانەی کە لەلایەن دکتۆرەکەیەوە بۆی نوسرابوو  لە شارى لوسئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى مایکڵ چاکسۆن کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە