Slemany.jpg

چەند چالاکیەکى هاوبەش بۆ بەرزراگرتنى شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت

لە ساڵیادى دامەزراندى شارى سلێمانى، چەند چالاکیەکى هاوبەش بۆ بەرزراگرتنى شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

وا بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 14/11/2019 کاژێر (9)ى بەیانى لە ماڵى سۆفى کەریم لە سلێمانى و کاژێر (2)ى پاش نیوەڕ لە سەنتەرى رۆشنبیرى سەرا به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی شارى سلێمانى منداڵپارێزى کوردستان و سەنتەرى رۆشنبیرى سەرا بە هاوبەشى لەگەڵ ماڵی که‌لتور و که‌له‌پوری سۆفی که‌ریم و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی کوردستان و زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی به‌ سپۆنسه‌رس میدیایی که‌ناڵی بی ئێم سی که‌رنه‌ڤاڵێکى جەماوەرى بۆ دامه‌زراندنی شاری سلێمانی ساز بکەن.

واش بڕیارە رۆژى یەکشەممە 17/11/2019 کاژێر (10)ى بەیانى چالاکییەکان بەردەوام بێت لە بیناى کلتورى سەرا.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە