Pirbal.jpg

فەرهاد پیرباڵ کۆنسێرتێک سازدەکات

فەرهاد پیرباڵ رایگەیاند، رۆژی هەینی کاژێر (4)ى ئێوارە کۆنسێرتێک سازدەکات لە هۆڵی رۆشنبیری شارى سلێمانی.

فەرهاد پیرباڵ، نوسەری کورد لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوکى تایبەتی خۆی لە پەخشێکى راستەوخۆدا رایگەیاند، کە رۆژی هەینی 15/11/2019 لە هۆڵی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی ئێوارە کۆنسێرتێک لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج کە تیپێکى موزیکیان هەیە و خۆشى تێیدا ئەندامە سازدەکات.

هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی رشنبیری سلێمانی دەکات، کە هەلیان بۆ رەخساندووە بۆ ئەوەى ئەم کۆنسێرتە ئەنجام بدات و داواش دەکات گەنجان بەشدارى کۆنسێرتەکەى بکەن.

بۆ بینینى لێداوانەکەى کلیک لەم لینکە بکە.

https://www.facebook.com/farhadpirbal61/videos/600101577397308/

 

 


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە