Akadymay.jpg

ئەکادیمیاى کوردى، نوێترین کتێبى خۆى بڵاودەکاتەوە

لە درێژەى کارو چالاکیەکانى ئەکادیمیاى کوردى مەراسیمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبێکى نوێى دەکات.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 14/11/2019 کاژێر (3:30)ى ئێوارە لە هۆڵى مەحموودى بایەزیدى لە ناو تەلارى ئەکادیمیاى کوردى لە شارى هەولێر، رێوڕەسمى ناساندن و بڵاوکردنەوە کتێبى (كتاب الامثال والحكايات) تێکستى وەرگێڕدراوى کوردیى ساڵى 1812، کە لەلایەن مامۆستا (دڵشاد هیوا) و مامۆستا (سەنا حەسەن ساغکراوەتەوە و پێشەکى بۆ نوسراوە بەڕێوەبچێت.

واش بڕیارە هەر لە مەراسیمەکەدا کتێبەکە بەدیارى پێشکەشى ئامادەبوان بکرێت.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە