3wd.jpg

ھه‌ولێر، که‌رنه‌ڤاڵی عوود و گۆرانی و موزیک سازکرا

لە شارى هەولێر بە ئامادبونى مامۆستایان و خوێندکارانى پەیمانگا هونەرە جوانەکانى هەولێر و هونەرمەندانى شارەکە کەرنەڤاڵى عوود بۆ گۆرانی و موزیک بەڕێوەچوو.

دوێنى چوارشه‌مه 13/11/2019  له‌ هۆڵی چالاکیی خوێندنگا‌کان له‌ شاى هه‌ولێر، که‌رنه‌ڤاڵی عوود بۆ گۆرانی و موزیک به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستای هونه‌رمه‌ند (د. جه‌نگی) مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی هه‌ولێر و گرووپێک له‌ خوێندکارانى په‌یمانگاى هونەرە جوانەکان و چه‌ند به‌هره‌مه‌ندێک و چه‌ند ده‌نگخۆشێک سازکرا،

له‌ که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌  چه‌ندین پارچه‌ موزیک و گۆرانی کوردی و بیانی پێشکه‌ش کران.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە