Danaz.jpg

سلێمانی

داناز عەبدولرەحمان

سلێمانی

تۆ شارێکی زۆر بچوکی
کەچی گەورەی بەقەت دنیا.
تۆ دڵۆپێک ئاوی کانی
لەناو چاوما بووی بەدەریا.

تۆ شیعرێکی پڕ ئەڤینی
لە کتێبی مناڵیما
شانەیەکی پڕ هەنگوینی
لەناو شەوگاری تاڵیما

سلێمانی
تۆ ڕەشەبای بۆ ڕادانی تۆز و غەمی
ڕۆژگاری من
نوسراوێکی کۆن و تازەی
لەیاداشتی پەڕاوی من

تۆ چیرۆک و خەیاڵێکی.
تابلۆیەکی پڕ ناوازەی
لەناو چاو و گلێنەما
تۆ پێشەنگی هەردەم تازەی

سلێمانی هەتا کۆن بی،
هەتا توڕە و گرژ و مۆن بی
نیگات پتر شیرین ئەبێ
خۆشەویستیم بۆ باژێڕت وەک ئەدگارت ڕەنگین ئەبێ.


ئەم بابەتە 286 جار خوێندراوەتەوە