Amyta.jpg

ئەمیتاب باتچان کارە هونەرییەکانی دەوەستێنێت

گەورە هونەرمەند و ئەستێرەی بۆڵیوود (ئەمیتاب باتچان) تەمەن (77) ساڵ کارە هونەرییەکانى دەوەستێنێت.

لە چەند رۆژى رابردوودا لە واڵى تایبیەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکى خۆى بڵاوکردووە، هەروەک داوای لێبووردنی لە هاوڕى و هەوادارانی کردووە، کە بەهۆى باری تەندرووستی ماوەیەک دوور دەکەوێتەوە و پێویستی بە پشوودانە.

لە وێنەکەدا، کە بڵاوى کردۆتەوە لەسەر قەرەوێڵەوەیە و تەنها قاچەکانی دەرکەوتووە کە سەیری یاری تۆپی پێ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە جەستەی دەڵێت: ئێستا کاتی پشووە و نابێت رکابەری لەگەڵ ئەم ماندووییە بکەی .

هەروەک پزیشکەکانیش پێیان ڕاگەیاندووە، کە پێویستی بە پشووە و نابێت خۆی ماندوو بکات، لەلایەکی تریشەوە بە چەند ڕۆژێک دوای ئاهەنگی لە دایک بوونی،  بە نهێنى و دوور لە چاوى مێدیکان رەوانەی نەخۆشخانە کرا و بۆ ماوی (3) رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و رێگە نەدرا کەس هاتووچۆی بکات، جگە لە خێزانەکەى.

بەپێى سەرچاوە پزیشکیەکان و خۆشى ئاشیکراکردووە، کە نەخۆشیی جگەرى هەیە و (3) بەشی جگەری لەکار کەوتووە و ساڵانێکی زۆر بەم شێوەیە لەگەڵیدا ژیاوە بێ ئەوەی هەستی پێبکات.

ئەمیتاب باتچان لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: ئەمیتاب هاریفانش راى باتچان.

لە رۆژى 11/10/1942 لە شارى ئەڵڵا ئاباد لە هندستان لە دایکبووە.

یەکێکە لە دیارترین ئەکتەرەکانی مێژووی سینەمای بۆلیود.

وەکو ئەکتەر و گۆرانیبێژ و بەرهەمهێنەرى فیلم بەشدارى لەکارى هونەریدا دەکات.

لە ئێستادا تەمەنى (77) ساڵە.

لە شارى مۆمباى ژیان بەسەر دەبات.

لە ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

زیاتر لە (180) فیلم رۆڵى تێدا بینیوە.

خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆیى و جیهانییە.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە