Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 15/11

- لە رۆژى 15/11/1280 ئه‌لبێرتۆس ماگنوس (Albertus Magnus)، فه‌یله‌سوف و قه‌دیسى ئه‌ڵمانى لە شارى کۆڵۆنیا لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1193 لە شارى لاوینگن لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1670 جون ئاموس کومینیوس، نوسه‌رى چیکى لە تەمەنى (78) ساڵى لەشارى ئەمستردام لە هۆڵەندا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/3/1592 لە شارى مۆرافیا لە وڵاتى چیک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1795 چارلیس ئەمێدى‌ فیلیپ ڤان لو (Charles Amédée Philippe van Loo)، نیگارکێشى فه‌ره‌نسى لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/8/1719 لە شارى ریفۆڵى لە ئیتاڵیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1862 گێرهارت هاوپتمان (Gerhart Hauptmann)، رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى  ئه‌ڵمانى لە دایکبووە، لە رۆژى 6/6/1946 لە تەمەنى (83) ساڵى کۆچى دوایى کردووە. لە ساڵى 1912 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووە، (3) دکتۆراى فەخرى لە زانکۆکانى (ئۆکسفۆرد، کارلوفا و کۆڵۆمبیا) پێبەخشراوە.

- لە رۆژى 15/11/1886 رینى گینۆن (René Guénon)، ئه‌دیبى فه‌ره‌نسى لە شارى بلوا لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 7/1/1951 لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1889 تەها حسێن (تەها حسێن عەلی سەلامە)، ئەدیب و رەخنەگرى میسرى لە گوندی کیلو لە شارى ئەلمنیاى میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 28/10/1973 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە تەمەنى (3) ساڵى لە ساڵى 1902 خراوەتە بەرخوێندنى ئاینى، لەتەمەنی(4) ساڵی تووشی نەخۆشی چاو دەبێت و چاوەکانی لە دەستدەدات و ژیان بە تاریکی دەباتە سەر، یەکێکە لە ئەدیب و رەخنەگرە گەورەکانی وڵاتی میسر کە نازناوی عەمیدی ئەدەبی عەرەبی لێنراوە، خاوەنى چەندین بڕوانامەیە لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا، شارستانیەتی ئیسلامی و لەگەڵ خوێندنی زانستی دەروونناسی، لە ساڵی 1919 وەکو مامۆستا وانەیوتۆتەوە و راگری کۆلێژ بووە،  لە ساڵى 1943 تاکو ساڵى 1950 وەزیریڕۆشنبیری میسر بووە.

- لە رۆژى 15/11/1908 فاتمه‌ روشدى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئەسکەندەیە لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1996 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1928 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1916 هنریک سینکیفیچ (Henryk Sienkiewicz)، نوسه‌رى پۆڵه‌ندى لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى فیفى لە سویسرا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/5/1846 لە دایکبووە، لە ساڵى 1905 خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 15/11/1917 ئیمیل دورکایم (Émile Durkheim)، فه‌یله‌سوفى فه‌ره‌نسى و زاناى کۆمه‌ڵناسى لە تەمەنى (59) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1858 لە شارى ئیگیناڵ لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1932 ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت، نوسه‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 11/12/2011 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1932 پیتولا کلارک (Petula Clark)، ژنه‌ ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى ئینگلیزى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1936 مونا به‌در، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 وەک شاجوانى میسر لە لایەن گۆڤارى (جیل) دیاریکراوە.

- لە رۆژى 15/11/1938 سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئەسیوت لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1942 دانییل بارینبۆم (Daniel Barenboim)، ژه‌نیارى پیانۆ و سه‌رۆکى ئۆرکستراى ئه‌رجه‌نتینى لە شارى بوینس ئەیرس پایتەختى ئەرجەنتین لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى عبرى لە قودس پێبەخشراوە.

- لە رۆژى 15/11/1973 ئەمیرە عابدى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1973 سیدنى تامیا پوایتیر (Sydney Tamiia Poitier)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1981 سامى شێخ (Sammy Sheik)، ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/11/1981 لامیتا فره‌نجیه‌، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و نمایشکارى جلوبه‌رگى لوبنانى لە شارى زگرتا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1982 محه‌مه‌د فه‌راج، ئه‌کته‌رى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1984 مه‌دیحه‌ کنیفاتى، ژنه‌ ئه‌کته‌رى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1989 به‌شایر حسێن، ژنه‌ ئه‌کته‌ر و دەرهێنەرى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2011 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/1991 شایلین وودلى (Shailene Diann Woodley)، ژنه‌ ئه‌کته‌رى ئه‌مریکى لە ناوچەى سیمى ڤالى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/11/2003 محەمەد شوکرى، رۆماننوسى مەغریبى لە تەمەنى (68) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ربات کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/7/1935 لە بەنى شیکر لە مەغریب لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە