Kazm.jpg

هونەرمەند کازم ساهیر، پیرۆزبایى لە گەلى عێراق دەکات

هونەرمەندى گۆرانیبێژى عێراقى کازم ساهیر بەهۆى سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق پیرۆزبایى لە گه‌لی عێراق دەکات.

دواى ئەوەى شەوى رابردوو هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق بە ئەنجامى (2) گۆڵ بە رامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەى تۆپى پێى ئێرانى بردەوە، کە گۆڵى دووەمى عێراق لە دواساتەکانى یاریەکە دابوو، هونەرمەند و گۆرانیبێژى عێراقى کازم ساهیر له‌ ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەى وێنەک لە تیپى تۆپى پێى هەڵبژاردەى عێراق خۆشحاڵى خۆى دەربڕِووەو نوسیویەتى: "سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عراق له‌ هه‌موو گه‌لی عێراق پیرۆزبێت".

بەم ئەنجامە، عێراق توانى بە کۆکردنەوەى (10) خاڵ پلەى یەکەمى کۆمەڵەکەى بگرێت.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە