silindiyon.jpg

‌هه‌واڵی مردنی، هەموانى توشى شۆک کرد

لە چەند رۆژى رابردوودا هەواڵى مردنى ژنە گۆرانیبێژی جیهانی (سیلین دیۆن) بڵاوکرایەوە، بە بڵاوکردنەوەى هەواڵەکە هەوادارانى لە جیهاندا توشى شۆک بوون.

چه‌ند پێگه‌یه‌کی ناسراوی جیهانی و باوەڕپێکراو بەبێ ئەوەى بە دواداچوونى ورد بکەن بۆ هەواڵە، هەواڵى سیلین دیۆنیان بڵاوکردەوە،‌ که‌ گوایه‌ دوای که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی تیایدا بووه‌ مردووه‌، لە کاتێکدا ناوبراو سەرقاڵى کارى ئەلبومە نوێکەى بوو کە لە (20) گۆرانى پێکدێت.

هەوادارنى وێڕاى نیگەرانیەکانیان هەرزوو له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى تایبەت بەخۆیان هەواڵ و ڤیدیۆ و وێنه‌ی‌ مردنی دیۆن یان بڵاوکرده‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا ئه‌م ڤیدیۆیه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێک بینه‌ری تێپەڕاند.

سەرەننجام به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی دیۆن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ هاته‌ ده‌نگ و ئاشکرای کرد که‌ هه‌واڵی مردنی دیۆن هیچ ڕاست نییه‌ و ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ستکاری کراوه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ که‌ناڵ و پێگه‌ی‌ تایبه‌تی دیۆن وه‌رنه‌گیراوه‌، بەمەش خۆشى و شادى بۆ هەوادارانى گەڕایەوە.

 

سیلین دیۆن لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: سیلین مارى کلاودیت دیۆن (Celine Dion).

لە رۆژى 30/3/1968 لە شارى شارمانى کەندا لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (51) ساڵە.

بە یەکێک لە گۆرانیبێژە جیهانیەکان دادەنرێت.

زمانى ئینگلیزى و فەڕەنسى دەزانێت.

لە ساڵى 1980 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، ئەوکاتەى لە فەڕەنسا بووە و گۆرانى وتوە، تاکو ئێستاکە بەردەوامە.

لە ساڵى 1981 یەکەم ئەلبومى گۆرانى بە زمانى فەڕەنسى بڵاوکردۆتەوە.

لە تەمەنى 12 ساڵیدا بووە کاتێ رینیە ئەنجێلیلی ناسیوە.

لە ساڵى 1994 هاوسەرگیرى لەگەڵ رینیە ئەنجیلیل ئەنجامداوە، کە لە ساڵى 2016 لە تەمەنی 73ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایکردووە.

لە ساڵى 1997 گۆرانى بۆ فیلمى تایتانیک وتوە.

لە ساڵى 2008 دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى لافال پێبەخشراوە.

خاوەنى (3) منداڵى کوڕە، بەناوەکانی شارلی، نێلسۆن و ئێدیی کە هەردوکیان دوانەن.

خاوەنى چەندین ئەلبومى گۆرانییە.

خاوەنى چەندین خەڵاتى ناوخۆو جیهانییە.


ئەم بابەتە 123 جار خوێندراوەتەوە