Hndstan.jpg

هونه‌رمه‌ندێک به‌ رووداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستدا

سەرچاوەکانى هەواڵ لە هیندستان هەواڵى کۆچى کۆچى دوایى (گیتا مالى) ژنە گۆرانیبیچژى به‌ناوبانگى هندستانیان بڵاوکردەوە، کە له‌ رووداوێکى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ستداوەو هاوسه‌ره‌که‌شى به‌ سه‌ختى برینداربووه‌.

پۆلیسى وڵاتى هندستان هەرزوو هەواڵى مردنى گیتاى بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، دره‌نگانێکى شه‌و کە گیتا و هاوسه‌ره‌که‌ى کاتێک له‌ وڵاتانى ئه‌مریکا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ویستوویانه‌ بچنه‌وه‌ بۆ ماڵى خۆیان لە شارى ناشیک، به‌ڵام له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى مۆمباى- ئه‌گرا، ئۆتۆمبێله‌که‌یان تووشى رووداوى هاتوچۆبووه‌ و بەهۆیەوە گیتا به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، هاوسه‌ره‌که‌شى به‌ناوى ڤییان ئێستا له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

گیتا گۆرانى بۆ زۆرێک له‌ فیلمه‌ به‌ناوبانگه‌کانى هندستان وتووه‌، خاوه‌نى ئه‌لبوومێکى تایبه‌ت به‌خۆى بووه‌.


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە