Qwbad.jpg

قوبادى جەلیزادە، چەند بەرهەمێکى چاپکرد و چەندینى تر ئامادەى چاپن

لە واڵى تایبەتى خۆیدا شاعیرى گەورەى کورد قوبادى جەلیزادە بەرهەمە چاپکراوەکانى خۆى لە مساڵدا ئاشکرا کرد، کە (5) بەرهەمە، هاوکات ناوى ئەو بەرهەمانەشى بڵاوکردەوە کە ئامادەن بۆ چاپکردن.

لەسەرەتاى نوسینەکەیدا هاتووە: "ئەمساڵ 2019 و لەسەر ئەرکی خۆم ئەم کتیبانەم چاپ کردووە ( بەڵێ لەسەر ئەرکی خۆم) و بەخۆراییش دابەشم کردوون. (کۆڵانە شێنەکانی منداڵی، ژنێک لە جنسی باران، بەردێک دەگرمە کیسەلێک- هایکو،  حێە العێافیر- هایکو،  وەرە با ببین بەسەگ).

هاوکات ناوى ئەو کتێبانەشى ئاشکرا کرد کە ئامادەى چاپن، ئەوانیش (زمانی دادگاکان - بیرەوەری- بەرگی یەکەم، محەمەدی سەرێکانیێ – شیعر، کۆمەڵە شیعرێک ، کە مامۆستا کامل بۆکانی کردوویەتی بە فارسی).

 

دەقى نوسینەکەى کە بڵاوى کردۆتەوە وەک خۆى:

ئەمساڵ 2019 و لەسەر ئەرکی خۆم ئەم کتیبانەم چاپ کردووە( بەڵێ لەسەر ئەرکی خۆم) وبەخۆراییش دابەشم کردوون.
- کۆڵانە شێنەکانی منداڵی
- ژنێک لە جنسی باران
- بەردێک دەگرمە کیسەلێک- هایکو
- حصة العصافیر- هایکو
- وەرە با ببین بەسەگ.
* ئەم کتیبانەش ئامادەی چاپن ؛ ئەگەر هیچ دەزگایەکی چاپ و بلاو کردنەوە یان وەزارەتی رۆشنبیریی ئاوڕم لێ نەدەنەوە ، دیسان ناچارم لە گیرفانی خۆمدا، چاپیان بکەم.
- زمانی دادگاکان - بیرەوەری- بەرگی یەکەم
- محەمەدی سەرێکانیێ - شیعر
- کۆمەڵە شیعرێکیم ، کە مامۆستا کامل بۆکانی کردوویەتی بە فارسی.
بیستوومە دەلێن ؛
نوسەرو هونەرمەندە ناسراوەکانی گەلانی دیکە ، نەک هەر تەنیا بە دەستکەوتی نوسینەکانیان دەژین ، بەلکو پێی دەوڵەمەدیش دەبن ، کەچی نوسەر و هونەرمەندانی ئێمە ، - لەبەر ئەوەی جگە لەمووچەی حکومەت، هیچ داهاتێکی تریان نییە - پێی دەچنە سەر (ساجی عەلی )!!؟؟
خۆ کەخانەنشینیش دەکرێن ، بەشێک لەمووچەکە ، بۆ گیرفانی دکتۆری نەخۆشییە دەروونی و جەستەییەکان و دەرمانفرۆش دەچێت. خۆ ئەگەریش خەڵەفان ، ئەوا بڕێکی دیکەی ئەو پارەیە ، دەچێتە گیرفانی مەلای دوعا سازو شێخی نوشتەوەر.
لە مامۆستای چیرۆکنووس ،( رەئوف حەسەنم ) پرسی -یادی بەخێر- دەمێکە کتیبی تازەت نابینم گوتی: بەرلەوەی بلێم کێ بۆم چاپ دەکا ، دەلێم : بۆ کێی چاپ کەم ، کێ دەخوێنێتەوە !؟
ئەرێ بەراست :
کامتان چیڕۆکی ئەو (ساجی عەلی ) یە دەزانن !؟


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە