Haso_Shvan.jpg

هونه‌رمه‌ندێکى ئێزدی کۆچی دوایی کرد

هونه‌رمه‌ندی دیاری کوردی ئێزدی (حه‌سۆ شڤان) بەهۆى نەخۆشى کۆچی دوایی کرد

نیوه‌ڕۆی دوێنی هه‌ینی 15/11/2019 حه‌سۆ شڤان، ئه‌کته‌ر و شانۆکاری ناسراوی شەنگال، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ندی دیاری کوردی ئێزدی پیر(حه‌سۆ شڤان) که‌ خه‌ڵکی گوندی گر عزێری سه‌ر به‌ شارۆچکەى شنگاله‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌کی قورسه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا و دوێنێ  له‌ ڕێوره‌سمێکدا  به‌خاک سپێردرا .

هونه‌رمه‌ند (حه‌سۆ شڤان) به‌شداری له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ شانۆ و دراما و فیلمدا کردووه، گرنگترینیان له‌ گه‌ڵ تیپی گر عزێری هونه‌ری بووه‌ و ماوه‌ی ساڵێکه‌ باری ته‌ندروستی نا جێگربووه‌ و به‌ هۆى نه‌خۆشییه‌کەی له‌ جێگه‌دا که‌وتبوو، به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ نەیتوانیبوو به‌شداریی هیچ کارێکی هونه‌ری بکات.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە