Rebar_Dlshad.jpg

ریبەر دڵشاد، هیوایەک بۆ هیوا دەخوازێت

ریبەر دڵشاد هونەرمەندى دورە وڵات لەژێر هاشتاگى (#هیـــوا یەک بۆ #هیــوا ) لە واڵى تایبەتى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، راگەیاندنى یەکەم کارى کلیپى خۆى راگەیاند.

لەسەرەتادا دەڵێت: "یەکەم کاری کلیپم گەر (سپۆنسەر )یان (سەپۆرت)بکرێم پێشکەشی دەکەم بەنەخۆشخانەی (هیــوا)"، هەروەک نوسیویەتى: بۆیەکەمجارە کارێکی لەمجۆرە دەکرێت بەگۆرانی لەسەرانسەری دنیادا واتە وەرگیراونیە و لە نێوان خۆم وهاوسەرەکەم لەدایک دەبێت ،کـەلە ( ئاوازو و نوسینی )خۆمە".

هەروەها سوپاس هاوسەرەکەى دەکات، کە بەخۆشحاڵییەوە ئەوبوێرییەی تێدابووە کەداوای کردووە کارێک بکەن کەخۆی بەژداربێ بەبێ پرچەکانی تا ببێتە مایەی دڵ خۆشی ئەوکەسانەی دووچاری ئەو جۆرە چارەسەرەدەبنەوە بێ هیوانەبن و بوێرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن بەتایبەت خانمان کە نەمانی پرچەکانیان گرنگە بۆیان.

لە کۆتایشدا دەڵێ: "کارەکەم ئامادەیە ،هەرکەس دەتوانێ سپۆنسەر یاسەپۆرتمان بکات دەتوانێ نامەبنێرێ بۆپەیج".

دەقى نوسینەکەى وەک خۆى:

#هیـــوا یەک بۆ #هیــوا ٭٭٭٭٭

یەکەم کاری کلیپم گەر (سپۆنسەر )یان (سەپۆرت)بکرێم پێشکەشی دەکەم بەنەخۆشخانەی ( هیــوا) ٭٭ ٭٭ ٭

بۆیەکەمجارە کارێکی لەمجۆرە دەکرێت بەگۆرانی لەسەرانسەری دنیادا واتە وەرگیراونیەو لە نێوان خۆم وهاوسەرەکەم لەدایک دەبێت ،کـەلە( ئاوازو و نوسینی )خۆمە

بەخۆشحاڵییەوە هاوسەرەکەم ئەوبوێرییەی تێدابوو کەداوای کرد کارێک بکەین کەخۆی بەژداربێ بەبێ پرچەکانی تا ببێتە مایەی دڵ خۆشی ئەوکەسانەی دووچاری ئەوجۆرە چارەسەرەدەبنەوە بێ هیوانەبن وەبوێرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن بەتایبەت خانمان کە نەمانی پرچەکانیان گرنگ بۆیان

بەهیوای هیچ کەس دووچاری هیچ نەخۆشیەک نەبێتەوە وەئەوانەشی تووش بوون خودا چارەسەری خێرایان بۆبنێرێت

ت ب نی :- کارەکەم ئامادەیە ،هەرکەس دەتوانێ سپۆنسەر یاسەپۆرتمان بکات دەتوانێ نامەبنێرێ بۆپەیج.


ئەم بابەتە 1368 جار خوێندراوەتەوە