matwbala.jpg

فیلمێک لەسەر ژیانى مادهوبالا بەرهەمدەهێنەرێت

سەرچاوە هەواڵییەکانى هونەر لەهندستان بڵاویان کردەوە، کە دەرهێنەری بەناوبانگى هندستان (ئمتیاز عەلی) دەبێتە دەرهێنەری فیلمێک لەسەر ژیانی خانمە ئەکتەری کۆچکردوو (مادهوبالا).

پێشتریش خوشکی مادهوبالا بە مێدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندبوو، کە تاکە ئەکتەر کە ئەو پێی خۆشە ڕۆڵی مادهو ببینێت کارینا کاپوورە، ئەم لێدوانەش دەرگاى لەبەردەم کارینا کردەوە بۆ ئەوەى لە فیلمێکى نوێدا رۆڵى مادهوبالا ببینێت.

مادهوبالا لەئەکتەرە مەزنەکەی سەردەمی کلاسیکە و زۆرێک لە ئەکترەکانی ئێستا بە نموونەی بەرزی خویانی دانێن وەک: کارینا کاپوور، ئایشواریا و دیپیکا

مادهوبالا لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: (ممتاز بیگوم جیهان دیهلاف- Mumtaz Begum Jehan Dehlavi)،

لە رۆژى 14/2/1933 لە شارى نیودلهى لە هندستان لە دایکبووە.

لە رۆژى 23/2/1969 لە تەمەنى (36) ساڵى لە شارى مۆمباى بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە ماوەى تەمەنیدا لە (70) فیلم زیاتر رۆڵى بینیووە.

 ئمتیاز عەلی لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 16/6/1971 لە شارى جامشدپور لە هندستان لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (48) ساڵە.

ئەکتەر و دەرهێنەرى هیندیە.

لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

 کارینا کاپور (KareenaKapoor Khan)لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 21/9/1980 ، لە شارى مۆمباى لە خێزانێکى هونەردۆست لە دایکبووە.

کچەزای ڕاچ کاپوری ئەکتەری بەناوبانگی مێژووی سینەمای هیندیە.

خوشک و براکانیشی بەهەمان شێوە ئەکتەرن.

خاوەنى چەندین خەڵاتى نێوخۆ و جیهانییە.

لەساڵی 2012 هاوسەرگیری لەگەڵ سەیف خان ئەکتەری ناسراوی بۆلیود کردووە.


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە