Nasih_Ali.jpg

سوید، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ کوردێک دەکرێتەوە

لە مەراسیمى شەشەمین دیداری فیلمی کوردی لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید پێشانگایەکى فۆتۆگرافى بۆ کوردێک دەکرێتەوە.

وا بریارە لە رۆژی 23/11/2019 لە کاتی بەڕێوە چوونی شەشەمین دیداری فیلمی کوردی لە وڵاتی سووید پێشانگاکەیەکى فۆتۆگرافى کە چەدین فۆتۆی جیاوزای سروشتی کوردستانى لە خۆگرتووە لەلایەن (ناسیح عەلی خەیات) وێنەکان ئامادەکراون بکرێتەوە.

ناسیح عەلی، یەکێکە لە فۆتۆگرافە دیارەکانی کوردستان، تاکو ئێستا بەشداری لەچەندین پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لەناوخۆی دەرەوەی وڵات کردوە، هەروەها خاوەنى چەندین خەڵاتە، بەشێکى زۆرى میدیاکان سوود لە وێنەو تواناکانى وەردەگرن.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە