Mala_baxtyar.jpg

مەلا بەختیار: هەرچییەکم پێبکرێت بۆ سەرکەوتوونى فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لەکەرکوک درێغی ناکەم

گروپى شانۆى سەرشەقام، لە شارى سلێمانى سەردانى لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى (ى. ن. ک.)یان کرد.

ئەمڕۆ (17/11/2019)، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبى سیاسى (ى. ن. ک.)، پێشوازی لەگروپی شانۆی شەقام لەکەرکوک کردو پشتیوانی‌و هاوکارییەکانیشی بۆ فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لەکەرکوک تەئکید کردەوەو جەختیشیکردەوە: بۆ کەرکوک، کە شارێکی ئێجگار خۆشەویستە لەلام، هەرچییەکم پێبکرێت، بۆ بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، درێغی ناکەم‌و پشتیوانتان دەکەم.


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە