Jans.jpg

موزیکژەنێک، 20 خولەک پێش ئەنجامدانى کۆنسێرتەکەی گیانى لەدەستدا

لە روداوێکى نەخوازراودا، موزیکژەنێکى ئەمەریکى لە ئاهەنگێکى گەورەى سەمفۆنیا بەر لە ئەنجامدانى ئاهەنگە بە (20) خولەک گیانى لەدەستدا.

سەرچاوەکانى هەواڵ و ناوەندە هونەرییەکان لە جیهان هەواڵى مردنى موزیکژەنى گەورەى ئەمەریکى جانیس تۆمسۆنی تەمەن (62) ساڵیان راگەیاند، دواى ئەوەى (20) خولەک پێش ئاهەنگە گەورەکەی تیپی میامی لەسەر پەیژەی هۆڵەکە کەوت و سەری کێشای بەزەویدا و رۆژێک دوای ئەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد.

ڕووداوەکە بە چەند خولەکێک پێش دەستێکردنی ئاهەنگێکی گەورە، لە هۆڵی مۆریس گۆسمان لە ویلایەتى فلۆریدای ئەمریکا ڕوویدا، کە خانمە هونەرمەند جانیس تۆمسۆن بەئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بە هۆی خوێنبەربوونی ناوەکییەوە نەتوانرا چارەسەر بکرێت و بۆ ڕۆژێک دوای ئەوە کۆچی دوایی کرد.

تیپی میامی بڕیاریاندا ئاهەنگی 10/12 بۆ یادی ئەو هاوڕێیەیان تەرخان بکەن، بۆ ئەوەی لە یادی هاوڕێیانیدا بمێنێتتەوە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە