sHWAN.jpg

کاتى وێنەگرتنى فیلمى سینه‌مایی باڵه ته‌ڕه‌کانی په‌پووله ئاشکرا کرا

وا بڕیارە کۆتایى ئەمساڵ فیلمى سینه‌مایی باڵه ته‌ڕه‌کانی په‌پووله دەست بە وێنەگرتنى بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 هونەرمەند و سینەمەکارى کورد (شوان عەتوف) لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردەوە، کە له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی پڕۆژه‌ی سینه‌مایی (باڵه ته‌ڕه‌کانی په‌پووله) لە دەرهێنانى (تووره‌ج ئه‌سڵانی) راگەیەندرا.

هەروەک ناوى بەشێک لە سینەمەکارو ئەو ئەکتەرانەشى بڵاوکردەوە کە بەشدارن لە فیلمەکە، لەناویاندا ناوى هەریەکە لە (شوان عه‌تووف، هانی موجته‌هیدی، فه‌یاز دۆمان، ڕێکێش شه‌هباز، سوعاد ئوستا، عه‌زیز چاپکۆرتو بۆڵێنت که‌سێر) هاتووە.

لە کۆتایش کاتى وێنەگرتنى فیلمەکەى دیاریکردووە کە وابڕیارە لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹ لە هەرێمی کوردستان وێنە بگیرێت.

دەقى نوسینەکە وەک خۆى:

له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی پڕۆژه‌ی سینه‌مایی "باڵه ته‌ڕه‌کانی په‌پووله" سیێه‌مین فیلمی سینه‌مایی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" لە دەرهێنانی ئەم سینەماکارە کوردە و به ڕۆڵ بینینی "شوان عه‌تووف"، "هانی موجته‌هیدی"، "فه‌یاز دۆمان"، "ڕێکێش شه‌هباز"، "سوعاد ئوستا"، "عه‌زیز چاپکۆرت" و "بۆڵێنت که‌سێر" ڕاگەیەندرا کە بڕیاروایە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹ لە هەرێمی کوردستان وێنە بگیرێت.


در نشست خبری در شهر سلیمانیه، پروژه سینمایی "بالهای خیس پروانه" سومین فیلم سینمایی «تورج اصلانی» به کارگردانی این سینماگر کُرد ایرانی و با بازی «شوان عطوف»، «هانی مجتهدی»، «فیاض دومان»، «ریکیش شهباز»، «سعاد اُستا»، «عزیز چاپکورت» و «بلند کَسِر» اعلام شد که قرار است اواخر سال 2019 در اقلیم کردستان عراق فیلمبرداری شود.

 

At a Press Conference in Sulaymaniyah, the film project of "The Wet Wings of the Butterfly", the third Kurdish-Iranian film directed by Touraj Aslani, starring Shwan Atoof, Hani Mojtahedy, Fayaz Duman, Rekesh Shahbaz, Suad Usta, Aziz Chapkurt and Bulent Keser were announced to be shot in Iraqi Kurdistan in late 2019.


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە