Zaki.jpg

لە ساڵڕۆژى لە دایکبوونى پڵنگە ئەسمرەکەی سینەمادا

لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆ ئەحمەد زەکى ئەکتەر و سینەمارکارى میسرى لە شاری زەقاقیق لە دایکبوو، زەکى، ناوى تەواوى ئەحمەد زەکى متەوەلى عەبدولڕەجمان بەدەوییە و بە پڵنگە ئەسمرەکەی سینەما ناسراوە، لە ساڵی 1967 یەکەمین دەرکەوتنى لەسەر تەختى شانۆ بووە، کاتێک خوێندکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى شانۆ بووە، لە ساڵى 1973 بڕوانامەی بەکالۆرێۆسی لە پەیمانگای هونەری شانۆ لە بەشی نواندن و دەرهێنەری بە پلەی باڵا  بە دەستهێناوە.

لە ماوەى تەمەنیدا بەشدارى لە (64) فیلمى سینەمایی، (7) شانۆ و (19) دراماى تەلەفزیۆنیدا کردووە، بەر لە کۆچى دوایى کردنى کۆتا کارى رۆڵ بینین بوو لە فیلمی (حلیم )، بەڵام بەر لەوەى فیلمەکە ببینێ کۆچى دوایى کرد، بۆیە لە ساڵى 2006 دوای گۆڕینی چەند بەشێکی کارەکەى فیلمەکە نمایشکرا.

لە رۆژى ۲۷ 27/3/2005 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە لە شارى جەزیرە کۆچى دوایى کردووە.

بۆ خوێندنەوەى بەشێک لە ژیانى کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە