Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/11

- لە رۆژى 19/11/1665 نیکۆڵا پۆشان (Nicolas Poussin)، نیگارکێشى فەڕەنسى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1594 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/1711 میخائیل لۆمۆنۆسف (Михаил Ломоносов)، نوسەرى روسى لە دایکبووە، لە رۆژى 4/4/1765 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى سنت بوترسبۆرگ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1884 محسین خزرى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (55) ساڵى لەشارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1829 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/1887 ئیما لازارۆس (Emma Lazarus)، ژنە شاعیرى ئەمەریکى لە تەمەنى (38) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى نیۆیۆرک  کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/7/1849 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/1896 رەشید یاسمى، ئەدیبى ئێرانى لە شارى کەرمانشان لە دایکبووە، لە رۆژى 9/5/1951 لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1919 گیلو پونتیکورفو، ده‌رهێنه‌ری ئیتاڵی لە شارى پیزا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/10/2006 لە تەمەنى (86) ساڵى بەنەخۆشى دڵ لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1938 سوعاد مەکاوى، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/1/2008 لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1967 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1955 جلوریا جویدا، ژنە ئەکتەرى ئیتاڵى لە شارى میلانۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/1958 چارلى کۆفمان، دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/1961 مێگ ریان (Meg Ryan)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى فێرفێلد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/1962 جۆدى فوستەر (Jodie Foster)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، (2) جار خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە، یەکەمیان لە ساڵى 1988، دووەمیان لە ساڵى 1991.

- لە رۆژى 19/11/1963 حەبیب گلوم، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئیماراتى لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1969 شیرۆ هاماگچى، ئاوازدانەرى یابانى لە شارى فۆکۆکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1981 مەحمود بوشەهرى، ئەکتەرى ئێرانى، کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/1989 تایگا (مایکل راى ستیفنسۆن -Micheal Ray Stevenson)، گۆرانیبێژى راپى ئەمەریکى لە ناوچەى کومپتۆن لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/2009 عەبدولعەزیز فەهد، ئەکتەرى کوێتى لە تەمەنى (69) ساڵى لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1940 لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1963 تاکو ساڵى 2009 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/2011 خەیریە ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (74) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1937 لە دایکبووە، لە ساڵى 1959 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 19/11/2014 مایک نیکولز، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (83) ساڵى لە بەجەڵتەى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 6/11/1931 لە شارى بەرلین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/11/2015 مەدیحە سالم، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 2/10/1944 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1982 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.


ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە