kwrtafilm.jpg

هەولێر، یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی ئەنیمەیشن بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێر، یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی ئەنیمەیشن لە هەولێر سازدەکات.

وا بڕیارە رۆژى سێشەممە 26/11/2019 لە شارى هەولێر  یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی ئەنیمەیشن لە هەولێر بەڕێوەبچێت، لە ماوەى چوار رۆژى دیدارەکەش (50) پەنجا کورتە فیلم لە (17) حەڤدە وڵاتی جیهان بە کوردستانیشەوە تێیدا بەشداربن و (4) چوار خەڵاتی سەرەکی بە سەر فیلمە براوەکاندا دابەش دەکرێت، باشترین فیلم، باشترین بیرۆکە، باشترین دەرهێنەری جێبەجێکار، باشترین فیلمی نێودوڵەتی.

واش بڕیارە جگە لە نمایشککردنى فیلم، (3) سێ پانێلی تایبەت لەسەر سینەمای ئەنیمەیشن و گرنگییەکانی لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە ساز بکرێت.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە