bAHMAN.jpg

بەهمەنی قوبادی، پشتگیریی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

دەرهێنەر و سینەماکاری کورد بەهمەنی قوبادی، لە واڵى تایبەتى خۆى لە ئینستاگرام گیدیۆیەکى بڵاوکردەوە و پشتگیرى خۆى بۆ خۆپیشاندانى شارە کوردییەکان دەربڕیووە.

قوبادى لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پاڵپشتیی خۆی بۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە و، داوایان لێدەکات ئیدانەی حکومەتی ئێران بکەن و بەو ڕێگە داوای مافەکانی خۆیان بکەن.

قوبادی دەڵێت: "ئیدامەبن ئیدامەبن مافمان ئەبێ بگرین، گەورەترن دوژمنی کورد حکومەتی جمهوریی ئیسلامیی ئێرانە، لە سەرەتای ئینقلابەوە تا ئەمڕۆ شەڕ دەکەین، لە ئێستادا کە ئینقلابە یەک دەقیقە بێدەنگ مەوەستن لە پەنجەرەی ماڵەکانتانەوە هاواربکەن بۆ دروستکردنی دەنگ بۆ رووخاندنی سیستمی ئێران".

لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا وتویەتى: "ئێوە تەنها نوقتەی هیوان بۆ میللەتانی تر، سومبولی ئازایەتی و پاڵەوانی و رەنج بووین، مافتان بگرن دوای هەر شتێک کورد دەتوانێت مافەکانی بەدەستبهێنێتەوە، مەوەستن ئەحزابی کورد، ساحێب قەڵەمەکان، هەرکەسێک بێت دەتوانن لەم رێگەیە خەبات بکەن".

لە کۆتایشدا دەڵێت: "ئەزانم ئێمە دەتوانین کاریگەریی زۆر دانێین، میللەتانی تر دەعوەت بکەین، ئێوە دەتوانن ئەو سومبولەبن".

 بەھمەنى قوبادی لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 1/2/1969 لە شارى بانەى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە.

- دەرھێنەر و سینەماکارىی بەناوبانگی کوردە.

- دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە.

- لە ساڵی 2000 کۆمپانیای مژفیلمی (Mij Films) دامەزراندووە.

- لە ساڵى 2018 بە فەرمی بووە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا.

- فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت.

- تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە.

- دیارترین فیلمەکانی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان، نیوەمانگ، کیسەڵەکانیش دەفڕن، کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە و وەرزی کەرکەدەن).


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە