Adl_Emam.png

هەواڵى مردنى عادل ئیمام رەتکرایەوە

دواى ئەوەى لە چەند میدیەکى میسرى و عەرەبى و جیهانى هەواڵى مردنى هونەرمەند و سینەماکارى میسری (عادل ئیمام) بڵاوکرایەوە، رامى کوڕى بێدەنگى شکاندو دەنگۆی مردنی باوکی بە نیشاندانى چەند دیمەنێکى باوکى لەکاتى پرۆفەدا رەتکردەوە.

ڕامی ئیمام بە بڵاوکردنەوەى گرتە ڤیدیۆیەک هەموو ئەو گومانانەى رەتکردەوە، لە بارەى مردنى عادلى ئیمام، نەک هەر ئەوەش بەڵکو نیشانى جیهانى دا، کە باوکى تەندروستى زۆر باشە و سەرقاڵى کارە هونەرییەکانیەتى، هەروەک لە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، عادل ئیمامى تەمەن (79) ساڵ لەسەر ستەیجە و سەرقاڵی زنجیرە فلمە نوێیەکەیەتی کە رۆڵی (ڤالنتینۆ)ی پێدراوە، هەروەک عادل ئیمام لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، تەندروستیی زۆر باشە و جگەرە دەکێشێت و دەقی رۆڵەکەی دەخوێنێتەوە.

دەنگۆى هەواڵى مردنى عادلى مام تەنها لە چوارچێوەى خێزانیى نەمایەوە، بۆ ئەوەى رەتیبکەنەوە، بەڵکو (نەفی ئەشرەف زەکی) بەڕێوەبەری سەندیکای هونەرمەندانی میسر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، عادل ئیمام تەندروستیی زۆر باشە و سەرقاڵی تەواوکردنی زنجیرە فلمیە نوێکەیتى کە بۆ مانگى رەمەزانى مانگی رەمەزانی داهاتوو پەخشدەکرێت.

 

زنجیرە درامای ڤالانتینۆ: درامایەکى کۆمێدییە و (30) زنجیرە و هەموو شەوێکى رەمەزان بۆ ماوەى (45) خولەک پەخش دەکرێت و لە نوسینی (ئەیمەن بەهجەت قەمەر) و دەرهێنانی (رامی ئیمام)ە، هەرەیکە لە هونەرمەندان عادل ئیمام، دەلال عەبدولعەزیز، دالیا بەحرى، رانیا مەحمود یاسین و حەمدى میر غەنى) رۆڵى سەرەکى تێدا دەبینن و چەند هونەرمەندێکى دیکەیە لەوانە (سلێمان عید، وەفا سادق، محەمەد کیلانى، عەلا عەمرو، ئەحمەد فەرید، هودا موفتى، تاریق ئیبارى) بەشدارى تێدا دەکەن.

لە ئێستادا بەشێکى زۆرى کارەکانى تۆمارکردنى تەواو بووە و وا بڕیارە لە مانگى ڕەمەزانى (2020)دا بڵاوبکرێتەوە.

بەپێى سەرچاوە هەواڵیەکان پێشتر درامای (ڤالانتینۆ) بەهۆکارى نادیار لە تۆمارکردن وەستابوو، بەڵام لە مانگى شەشى ئەمساڵدا جارێکى دیکە دەستکرایەوە بە تۆمارکردنى دراماکە و ئەکتەری شەرەکى دراماکەش عادل ئیمام ڕاستی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

عادل ئیمام لە چەند دێرێکدا:

- ناوی تەواو: عادل محەمەد ئیمام مەحمود.

- ئەکتەر و شانۆکار.

- لە رۆژى 17/5/1940 لە گوندی شەها لە مەنسوورە لە پارێزگای دەقهەلییەى میسڕ لە دایکبووە.

- لە خوێندندا زیرەک نەبووە دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی دواى دوو ساڵ مانەوە نمرەیەکی کەمی بەدەستهێنا و لە بەشی کشتوکاڵ وەرگیرا.

- بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە کۆلێژى کشتوکاڵ زانکۆى قاهیرە بەدەستهێناوە.

- بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرە عەرەبەکان دادەنرێت، کە زۆرترین دەرکەوتنی هەیە لەبەردەم کامیرادا.

- لە ساڵى 1962 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- سەرەتای کاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی خوێندکار بووە لە بەشی کشتوکاڵ.

- لە سەرەتاى ساڵانى حەفتاکاندا ناوبانگى زۆرى پەیدکرد، لەو ماوەیەدا چەند بەرهەمێکى پێشکەشکرد لەوانە (گەڕان بەدوای ئابڕووچووندا)، (۲٤ کاتژمێر خۆشەویستی).

- دواى ئەوەى لە ساڵی ۱۹۸٠بۆ ماوەی ۳٠ ساڵ دورکەوتبوەوە لە کاری زنجیرە درامادا، بەڵام لە ساڵی ۲٠۱۲ و دوای دابڕانێکی زۆر بە زنخیرە درامای (گروپی ناجی عەتا ) گەڕایەوە ناو دنیاى دراما.

- خاوەنى چەندین خەڵات و رێزلێنانە لە ناوخۆى میسر و دەرەوە.

- لە ساڵى 1995 بۆ یەکەمجار خەڵاتى باشترین ئەکتەرى لە فێستیڤاڵى قاهیرە بۆ فیلمى سینەمایى بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 2/2/2012 لە دادگاى میسر سزاى زیندانیکردنى بۆ ماوەى (3) سێ مانگ بەسەردا سەپێنرا لەگەڵ پێبژاردنى 1000 جنیەى میسرى، بە بیانوى ئەوەى فیلمەکانى لەگەڵ ئاینى ئیسلام یەکى نەگرتۆتەوە.

- لە رۆژى 12/9/2012 دادگا بێ تاوانى عادل ئیمامى سەلماند.

- بەشدارى چەندین زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنی و فیلمی سینەمایی و شانۆگەری کردووە.

دیارترین کارە هونەریەکانی :

- مدرسە مشاغبین، 1973.

- الواد سید الشغال، 1984.

- تیرۆر و كەباب - الارهاب و الكباب، 1993.

- نوستن لە هەنگویندا - نوم في العسل، 1996.

- باڵەخانەی یەعقوبیان - عمارة یعقوبیان، 2006.

- بوبوس، 2009.

- زەهایمەر، فیلم، 2010.

- خاوەن دڵخۆشی - ساحب السعادة، زنجیرە دراما، 2014.

- مامۆستا و سەرۆك بەش - أوستاذ و رئیس قسم، زنجیرە دراما، 2015.

- مأمون و شركاە، زنجیرە دراما، 2016.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە