Shafiq.jpg

کتێبى شەوە سپییەکان، بەسەرهاتى زیندانییەک لە روسیا چاپکرا

لە نوێترین کتێبى وەرگێڕدراویدا شەفیقى حاجى خدر بەرگى کتێبێکى دیکەى چاپکراوى بڵاوکردوە.

شەوى رابردوو لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک شەفیقى حاجى خدر هەواڵى بڵاوکردنەوەى کتێبى شەوە سپییەکان، بەسەرهاتى زیندانییەک لە روسیا لە نوسینى (مێناحێم بێگن) بڵاوکردەوە.

هەروەک ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کە کتێبەکە ئەمڕۆ لە پێشانگاى کتێب لە شارى سلێمانى دەستدەکەوێت.

 

دەقى نوسینەکەى وەک خۆى:

ئەهلێکی وای هەیە کە هەموو ئەهلی دانشن

هەم نازیمی عوقوودن و هەم نازیری ئوموور"

بۆیە بەم کتێبەوە بەوێدا دەکەم عبوور!

یاران، بەیانی شەوە سپییەکان دەگەیەنمە پیشانگای کتێب لە سلێمانی/ ناوەندی ڕەهەند.

لە هەولێریش لە خانەی ئاشتی هەیە.


ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە