Rozh_karim.jpg

ڕۆژ کەریم، لە غەریبى گۆرانی بۆ هاوڕێ و غەریبى دەڵێت

هونەرمەندى کورد رۆژ کەریم گۆرانى بۆ هاوڕێ و غەریبى دەڵێت، لە ئێستادا سەرقاڵى ڤیدیۆ کلیپى گۆرانییە نوێکەیەتى.

بەپێى سەرچاوە هەواڵییە هونەرییەکانى هونەرمەند ڕۆژ کەریم بەرهەمێکى نوێی بە ناوی (هاوڕێ) تۆمارکردووە، کە باس لە دووری و غەریبی و دووربوون لە هاوڕێ نزیکەکان دەکات و کارەکانى گۆرانییەکە تەواو بووە و سەرقاڵى تۆمارکردنى کلیپە بۆى، کە بەشێکى کلیپەکە تەواو بووە و وا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەەیکى نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.

رۆژ کەریم سەبارەت بە بەرهەمە نوێکەى کە لە واڵى تایبەتى هەردى عومەر لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە، باسى لەوە کردوە کە گۆرانییەکە باسى دوو هاوڕێ دەکات کە یەکێکیان لە کوردستانە ئەوەى دیکەیان لە دەرەوەى وڵاتە باسى خەم و ناخۆشیەکانى خۆیان بۆ یەکترى دەکەن.

تێکستى گۆرانى هاوڕێ لە لایەن نەوژین سۆران نوسراوە و رۆژ کەریم خۆى کاری ئاواز و میوزیکى بۆ کردووە، هەردى عومەریش کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەى ئەنجام دراوە.

هونەرمەند رۆژ کەریم لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی 1985 دەستی بە کاری هونەری کردووە و ماوەی زیاتر لە (20) ساڵە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.

 

لە بەشێکى گۆرانیەکە هاتووە:

دڵم لێرە ئۆقرە ناگرێ

بە دایکم بڵێن دێمەوە

لە ئامێزى نیشتمانما

مۆمى تەمەن ئەکوژێنمەوە 

کلیپی نوێ بۆ ڕۆژ کەریم (هاوڕێ ) هۆنراوە ی نەوژین سۆران دەرهینان هەردی عومەر

Posted by Hardi Omar on Sunday, November 3, 2019

ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە